سوودەکانی خواردنی دەنکی پرتەقاڵ!

کاتێ پرتەقاڵ دەخۆیت بەدڵنیاییەوە تۆو و دەنک و توێکڵەکەی فڕێ دەدەیت و وەک میوە یان شەربەتێکی فرێش و بەتام دەیخۆیت.

 
پرتەقاڵ ڤیتامین سی و بی تێدایە کەبەرگری لەش زیاتر دەکات و کۆلیسترۆڵ و چەوری دادەبەزێنێت و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بەسیلیلۆز و بەکتین کەبەرپرسە لەپاککردنەوەی گەدە و دەرکردنی مادە زیانبەخشەکانی لەش.


لەوبارەیەوە وێب سایتی (زێد زیزی وانگ)ی چینی ئاشکرایکردوە کەتۆو و دەنکی پرتەقاڵ چەندین سودی تری ھەیە:

 
١. بۆ جوانی پێست و نەھێشتنی چرچی دەتوانی بیھاڕیت و بیخەیتە ئاوەوە و دەم و چاوت بەئاوەکەی بشۆی پاشان ئاوەکەی رۆژانە دوو جار دەم و چاوی پێ بشۆیت.

 
٢. چارەسەری رۆماتیزم : تۆو یان دەنکی  پرتەقاڵ بھێنە و بیخە قاپێکی گەرم و کەمێک بیجوڵێنە و ئاوەکەی دەربکە پاشان بیفلیقێنەوە و ٣ گرامی بخەرە ئاوەوە و رۆژانە دووجار بیخۆرەوە.

 
٣. چارەسەری گرفتی ھەرس: دەنکی  پرتەقاڵ رێژەیەکی زۆری چەوری سروشتی تێدایە کەدەچێتە گەدەوە رزگارت دەکات لەگرفتەکانی ھەرس و دەرکردنی پاشەڕۆ ئاسان دەکات بۆیە باشترە گیراوەی دەنکی پرتەقاڵی کوڵاو بخۆیتەوە.


لەلایەکی ترەوە وێب سایتی (شوگو ئو)ی چینی چەند سودێکی توێکڵە پرتەقاڵی کوڵاوی ئاشکراکرد:

 
١. بەڵغەم ناھێڵێ و بەچارەسەرێکی سروشتی بۆی دادەنرێت، توێکڵەکە بکوڵێنە لەئاوی گەرم و بیخۆرەوە وەک گیراوەی تەندروست.

 
٢. دەتوانیت وشکی بکەیت و پاشان بیکوڵێنیت بۆ رزگاربون لەگرفتەکانی گەدە و ھەرس.

 
٣. دەرکردنی ژەھری ماسی: ئەگەر ماسی بخۆیت نیشانەی ژەھر دروست بوو ھەوڵ بدە یەکسەر توێکڵی پرتەقاڵی کوڵاو گیراوەکەی بخۆیتەوە.

 
٤. تەنگەنەفەسی و گرفتەکانی ھەناسەدان ناھێڵێت.



AM:12:57:12/11/2019