دوو سەرۆك شارەوانی دیكەی هەدەپە دەستگیركران

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، شازادە كورت و ئازیم یاجان هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ناوچەی ئیپەك یۆلوی شاری وان دەستگیركران.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، هەردوو هاوسەرۆکی شارەوای پارتی گەلانی دیمۆکراتیک لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی و بە تۆمەتی ئەندامێتی رێکخستن و پرۆپاگەندە بۆ رێکخستن دەستگیر کران.

 

هەروەها سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوەشدەکەن، دوای دەستگیرکردنیان  قیوومێک لە پۆستەکەیاندا جێگیر کراو دواتر لە دادگا سزای زیندانیان بەسەر دا سەپێنرا.

 

پێشتریش چەندین سەرۆك شارەوانی دیكە لە شارەكانی دیكە لە پۆستەكانیان دوورخرانەوە یان دەستگیركرانیان بەتۆمەتی نزیكایەتیان لە پەكەكەوە.


 

 



AM:09:26:12/11/2019