ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سه‌رۆكی لیژنه‌ی كافتریا و ریستۆرانت وشوێنه گه‌شتوگوزارییه‌كان رایگه‌یاند" هەردوو ڕێستۆرانتی (VIP سه‌رچنار و سایه‌گوڵ2)، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان داخران".
سەبارەت بە هۆکاری داخستنی ئەو دوو ڕێستۆرانتە هه‌رێم عه‌بدولره‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كافتریا و ریستۆرانت وشوێنه گه‌شتوگوزارییه‌كان وتی" ئەو دوو ڕێستۆرانتە کارتی تەندروستی و ڤایرۆسیان نەبووە، کە زۆر پێویستە و بەهیچ شێوەیەک نابێت پشتگوێ بخرێت".
بەپێی ڕێنماییە تەندروستیەکان بۆ ڕێستۆرانت و کافێکان و سەرجەم خواردنگەکان پێویستە هه‌ڵگری كارتی ته‌ندروستی بن، بۆ كارمه‌ندانی بیانیش پێوسته خاوه‌نی كارتی ڤایرۆسی بن تا دڵنیابنه‌وه له سه‌لامه‌تی ته‌ندروستییان و مه‌ترسی نه‌خۆشی گواستراوه‌یان لێنه‌كرێت.