وێنە.. پێشکەشکارێکی دیاری پێشووی نێت تیڤی بە ستایلێکی سەرنجڕاکێش دەردەکەوێتەوە

خانمە پێشکەشکار و مەیکەپ ئارتێست "سومەیا گۆران" لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە بە ستایلێکی جیواز و تایبەت دەردەکەوێت لە وینەکاندا.

 

خانمە پێشکەشکاری لاو سومەیا گۆران کە یەکێکە لە کچە دیارەکانی سۆشیال میدیا کە لە بواری مایکئاپ کاردەکات لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" تازەترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە فانەکانی، هاوکات سومەیا لە پۆستێکیدا دەڵێت" بەردێک بەرگەی لێدانەکانی چەکوش نەگڕیت، هەرگیزپەیکەرێکی جوانی لی دەرناچێت، مروفێکیش گەربەرگەی نارەحەتییەکانی رۆژگارنەگرێت، هەرگیزکەسێکی سەرکەوتوو ونایابی لی دروست نابێت".

 

سۆمەیا گۆران ناسراو بە " سوم سوم" تەمەنی ٢١ ساڵە، یەکێک بوو لە پێشکەشکار و مەیکەپ ئارتێستە دیارەکانی کەناڵی نێت تیڤی، ئەوەی جێی سەرنجە لە ماوەی کارکردنی سومەیا ڤیدیۆکانی سومەیە لە ڤیو لە پێشوەی پێشکەشکارەکانی تر بوو وەک " ئەڤین ئاسۆ و سۆزان و سیما". 

 
هەروەها چەند ڕۆژێک لە مەو پێش سومەیا وێستگەیەکی نوێی کارکردنی ڕاگەیاند، کە بەم زوانە لە کەناڵی کورد ماکس شۆ دەردەکەوێتەوە. 

 

 


 


 


 
 


PM:01:30:12/11/2019