ئه‌ردۆغان: ئەمریکا پابەندی ڕێککەوتن نەبووە
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند واشنتن پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌بووه، كه مانگی رابردوو له نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه سنوورییه‌كانی سووریا كراوه، وتیشی "ئه‌وە به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا راده‌گه‌یه‌نێت".
ئەردۆغان وتیشی "مه‌حاڵه بوترێت "تیرۆریستان" له هێڵی سنووری باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كشاونه‌ته‌وه".
دەشڵێت "وڵاته‌كه‌ی تیرۆریستانی داعش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كانیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به را و هه‌ڵوێستی وڵاته‌كانیان بدات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به به‌ڵگه بۆ هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی روون ده‌كاته‌وه، كه كارێكی هه‌ڵه‌یه ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی هه‌ڵه‌یه".
ئه‌ردۆغان داوای له یه‌كێتی ئه‌وروپاشكرد، پێداچوونه‌وه بۆ هه‌ڵوێسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به توركیا بكه‌ن و وتی "پێویسته پێداچوونه‌وه بۆ هه‌ڵوێسته‌كه‌تان به‌رامبه‌ر به توركیا بكه‌ن كه ئه‌و ژماره زۆره‌ی تیرۆریستانی داعش له گرتووخانه‌كانمان زیندانیكردووه و له دیوی سووریاش كۆنترۆڵی تیرۆریستانی كردووه".
سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارامیش له باكووری سووریا، سه‌رۆكی توركیا وتی "ده‌مانه‌وێت به‌رده‌وامی به‌و هه‌وڵه راسته‌قینانه بده‌ین، كه تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و رووسیا هه‌مانبووه، ئه‌مه‌ریكا و رووسیا نه‌یانتوانیوه باكووری سووریا له تیرۆریستان پاك بكه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ تره‌مپ و پوتن هه‌ڵسه‌گاندن بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین".
PM:04:10:12/11/2019