ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی نۆ تۆمەتباری ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی  لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە لە درێژەی كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە سێ كار و چالاكی جیاوازدا  هێزەكانمان توانیان لە سێ شوێنی جیادا نۆ كەس دەستگیر بكەن.

دەقی راگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانی:

چالاكی یەكەم / سێ  تۆمەتبار بەناوەكانی (م، م، ص) لەدایك بوی ساڵی ( 1982) ڕەگەزی (نێر) پیشە كاسب، تۆمەتبار (ص، ا، ز) لەدایك بوی ساڵی ( 1956 ) ڕەگەزی ( نێر )  پیشەی كاسبە، تۆمەتبار (ع، ص، ا) لەدایك بوی ساڵی ( 1987 ) ڕەگەزی (نێر)  پیشە كاسب، كە هەرسێكیان بەڕەگەز عەرەبن و دانیشتوی هەرێمی كوردستانن،بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی بە ماددەی (443) لە یاسای سزادانی عێڕاقی لە شەوی  28/10/2019 دەستگیر كران بەتۆمەتی دزیكردن لە چەند ماركێتێك و كۆگای شت فرۆشتن و هەڵخڵەتاندنی هاوڵاتیان بە مەبەستی گۆڕینەوەی دراوی بیانی و دزی كردن لەو كەسانەی كە دراوەكانیان بۆ گۆڕیون وە بڕینی گیرفانی هاوڵاتیان وەلەچەند شارێكی هەرێمی كوردستان ئەم كارەیان ئەنجام داوە، پاشان ڕوبەڕوی یاسا كرانەوە.

چالاكی دووەم /  دوو تۆمەتبار بەناوەكانی ( ب، ص، م) لەدایك بوی ساڵی ( 1998 ) ڕەگەزی ( نێر ) پیشە كاسب، تۆمەتبار ( ج، ع، ص) لەدایك بوی ساڵی ( 2001 ) ڕەگەزی ( نێر ) پیشەی كاسب، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی بە ماددەی (446) لە یاسای سزادانی عێڕاقی لە ڕۆژی  3/11/2019 دەستگیركران بە تۆمەتی دزیكردن لە مەیدانی ئاژەڵان و دزین و بردنی ئاژەڵان بۆ خانێكی چۆڵ بۆ سەربڕینی ئاژەڵەكان و ئامادەكردنی بۆ خستنە بازاڕ بە مەبەستی  فرۆشتنی گۆشتەكەی، دواتر ڕوبەڕوی یاسا كرانەوە.

چالاكی سێ یەم / چوار تۆمەتبار بەناوەكانی  ( ژ، ا، ت) لەدایك بوی ساڵی ( 1997 ) ڕەگەزی ( نێر ) پیشە كاسب، تۆمەتبار (ف، ا، ت) لەدایك بوی ساڵی (1998) ڕەگەزی ( نێر ) پیشەی كاسب، تۆمەتبار ( س، ص، ق) لەدایك بوی ساڵی ( 1994 ) ڕەگەزی ( نێر ) پیشە كاسب، تۆمەتبار ( ع، ف، م) لەدایك بوی ساڵی ( 1996 ) ڕەگەزی ( نێر ) پیشەی كاسب، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی بە ماددەی (443) لە یاسای سزادانی عێڕاقی، لەشەوی 7/11/2019 دەستگیركران بە تۆمەتی دزیكردن كە تۆمەتباران لە چەن شوێنی جیاواز چەند ماتۆڕسكیلێك و تانكی ئاوی ماڵان و وایەری كارەبایان دزیوە، پاشان ڕوبەڕوی یاسا كرانەوە بۆ كاری یاسایی.


PM:04:54:12/11/2019