بەڤیدیۆ...ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیی لە كۆبانێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه شەهید کران
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی گوندی عهلیشاری سه‌ر به شاری كۆبانێ لەکاتی تێپەڕینیاندا كاروانی گه‌ڕی سه‌ربازی سوپای توركیا به‌ردباران ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی توركیاش بە گوللە و گازی فرمێسک‌ڕێژ وەڵامیان دانەوە و شەهید و بریندار هەیە.
له چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی جیاوازدا دەبینرێت كاتێك خه‌ڵكی ئه‌و گونده دێنه سه‌ر رێگای گه‌ڕی سه‌ربازی سوپای توركیا و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به بوونی ئه‌و هێزانه له ناوچه‌كانیان نیشان ده‌ده‌ن و به‌رد له تانكه‌كانیان ده‌گرن، به‌ڵام هێزه‌كانی توركیا به چه‌ك وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌و هاوڵاتیانه گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون.
هاوکات ئاژانسی هاوار نیوز گرتەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە تیادا دەردەکەوێت به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی توركیا ژنێک گیان له‌ده‌ستده‌دات.
PM:05:19:12/11/2019