هەسەدە ئاماری شەڕی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە ئاماری شەڕ و بەرخۆدانی شەڕڤانانی لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک و گروپە چەتەکان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: بە گشتی ٦ چەتەی تورک کوژراون.


قەسەدە رایگەیاند هێرشە زەمینی و ئاسمانیەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، بۆسەر ناوچەکە بەردەوامەو ئامارەکانیشی لە بارەی هێرشەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردوو لە زرگانی، تل تەمر و عەین عیسا بۆ رای گشتی ئاشکرا کرد .


تل تەمر


" سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس هێرشی گوندی تل ئەلوەرد، تل محمد، تل شەعیر و زرگانییان کردو لە تل تەمریش سوپای داگیرکەران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بە چەکی قوڕس هێرشی گوندی ریحانیە و عامریە-یان کردو لە ئەنجامی وەڵامی شەڕڤانان دا زرێپۆشێکی داگیرکەران بە تەواوەتی تێکشکێنراوە.


عەین عیسا


سوپای تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی بە هاوەن وتانک هێرشی گوندی کەفیفا، مشێرفا و کۆر حەسەنیان کرد، هەروها فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوانی داگیرکەران ناوچەکەی بۆردوومان کردووە، لە ئەنجامی وەڵامی هێزەکانمان شەڕێکی قوڕس روویداوەو لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی تورک و چەتە کوژراون و بریندار بوون."


لە بارەی ژمارەی کوژراوان و بریندارانی سوپای داگیرکەر و گروپە چەتەکان، قەسەدە ئاشکرایکردووە بە پێی ئەو ژمارەیەی گەیشتووەتە بەردەستیان ٦ چەتە کوژراون و ٨ چەتەی دیکەش بریندار بوون.


قەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤانان لە چوارچێوەی مافی خۆپاراستنی ڕەوادا ٧ شەڕڤان شەهیدبوونەو ١٢ شەڕڤانی دیکەش بریندار بوون.

PM:11:44:12/11/2019