نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح لە كۆبوونەوەدان

نێچیرڤان بارزانی بە یاوەری شاندی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی كۆشكی سەلامی كرد و لە لایەن بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازی لێكرا.

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی شاندێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ  هەریەکە لە عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە.

بە گوێرەی زانیاریەکان لە  ئێستادا لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆبوونەوەدایە.

 

لەدوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەوە دووەم سەردانی نێچیرڤان بارزانییە بۆ بەغدا و  هەریەكە لە جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر، جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، یاوەری دەكەن.




PM:12:25:13/11/2019