سەدر بۆ فەرمانبەران: مانگرتنی‌ سەرتاسەری‌ ئەنجام بدەن

موقتەدا سەدر، رێبەری‌ رەوتی‌ سەدر رێنمایی سەبارەت بە خۆپیشاندەكان دەركرد و داوای‌ لە فەرمانبەران كرد مانگرتنی‌ سەرتاسەری‌ ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی‌ تشرینی‌ دووەمی‌ 2019 موقتەدا سەدر لە راگەیەندراوێكدا وتی‌ "بەردەوامبوونی‌ خۆپیشاندانەكان بەشێوەیەكی‌ ئاشتیانە شۆڕش سەردەخات".

سەدر دەشڵێت "داوا لە شۆڕشگێڕان دەكەم تارمایی دەستوەردانی‌ ئەمریكی‌ دووربخەوە و نەچنەسەر نێردە دیپلۆماتییەكان و باڵیۆزخانەی‌ وڵاتان".

موقتەدا سەدر داواشی‌ لە فەرمانبەران كرد وەك پشتیوانییەك بۆ خۆپیشاندەران، مانگرتنی‌ سەرتاسەری‌ رابگەیەنن تەنانەت گەر بۆ رۆژێكیش بێت.
 


ئه‌م بابه‌ته ‌448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:26:13/11/2019