ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی "تیرۆرستێك"ی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی "تیرۆرستێك"ی ڕاگەیاند كە دوێنێ سزای زیندانیكردنی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێندراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە "لە درێژەی كارو چالاكیەكانی هێزەكانیان بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی دانیشتوانی شاری سلێمانی، هێزەكانیان ماوەیەك لەمەوبەر توانیویانە "تیرۆرستێك" دەستگیربكەن".

ئاماژەی بەوەشكردوە، دەستگیركراوەكە ناوی ( م ، أ ، و ) بەڕەگەز كورد و  لەدایكبوی ساڵی 1998، بەپێی ماددەی (3) لەیاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دەستگیربكەن.

ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەشكردوە، دوای لێكۆڵینەوە و داننان بەتاوانەكەیدا كەیسەكە ڕەوانەی داداگای تاوانەكان كراوە، پاش دادگاییكردنی و بونی بەڵگەی تەواو،  لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی / 2 دوێنێ سێشەممە سزای زیندانیكردنی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێندراوە.

PM:01:50:13/11/2019