ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کاتژمێری یاری کلاسیکۆی نێوانی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدریدی دیاری کرد.
پێشتر یەکێتیەکە رۆژی ١٨-١٢- ٢٠١٩ی بۆ یارییە دواخراوەکە دیاری کردبوو، بەڵام کاتژمێرەکەی دیاری نەکرابوو.
ئەمڕۆ بڕیاردرا لە کاتژمێر ٨:٠٠ بە کاتی ئیسپانیاو ١٠:٠٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان یاریەکە بەڕێوە بچێت و یاریەکەش لە کامپ نۆ دەبێت.