وێنە.. شاژنی سلێمانی هەست بە ئازاری خەڵکی دەکات



خانمە مۆدێلی سلێمانی، شێنێ هۆشیار لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکدا پۆستێکی لەسەر ژینگە نووسیووە.

 
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، شێنێ هۆشیار کە ناسراوە بە شاژنی سلێمانی پۆستێکی نووسیووە کە زۆر روون نییە، بەڵام دیارە مەبەستی پاراستنی ژینگەیە کە دەڵێت"دەبینم کە هێواش هێواش زەوی دەبێت بە بیابان.بەرە بەرە دەنگی هەورە تریشقەکان لە ئێمەش نزیک دەبێتەوە و وێرانمان دەکات، هەست بە ئازاری ملیۆنان کەس دەکەم".


شێنێ هۆشیار ئیسماعیل تەمەنی 24 ساڵە و لەشاری سلێمانی لەدایك بووەو دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانە، لە ئێستادا سەرقاڵی كاری مۆدێلیسە دەكات، كە بەهۆی جوانییەكەیەوە لەلایەن هەوادارانییەوە بە شاژنی سلێمانی ناوبانگی دەركردووە.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌7184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:50:13/11/2019