‎بەغدا خۆی بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی ئامادە دەکات

لەکاتێکدا لە بەغداو شارەکانی باشوری عێراق بەردەوامە، هاوکات لە بەغدا بۆ هەینی خۆیان بۆ خۆپیشاندانی گەورەی ملیۆنی ئامادە دەکەن.

 

 
ئەمڕۆش ١٣ ی تشرینی دووەم لە شارەکانی بەغدا و بابل و نەجەف و دیوانییەو کوت و موسەنا و ناسریە ڕژانە سەر شەقامەکان و هەموو ئەو شارە راپەڕیووە، خۆیان بۆ خۆپیشاندانی گەورە بۆ رۆژی هەینی ئامادە دەکەن.

 

 
خۆپیشاندەران جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە لێدوانەکانی حکومەت و پێشنیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بەس نییەو لە ئاستی داواکارییەکانی خۆپیشاندەراندا نییە، ئەوان داوا دەکەن حکومەت دەستبەجێ دەستلەکاربکێشێتەوە، هەموو خۆپیشاندەران کار دەکەن بۆ رۆژی هەینی خۆپیشاندانێکی زۆر گەورە لە مەیدانی تەحریر سازبکەن.

 

 
تا ئێستا ٣٢٤ کەس لە خۆپیشاندانەکانی هەردوو مانگی تشرینی یەکەم و دووەمدا کوژراون، بچوکترینیان عەباس فازلە کە ١٤ ساڵ بووە، گەورەترینیشیان ناجی ٦٨ ساڵە، هەروەها ١٥ هەزار بریندار هەیە.

 

قوربانییەکان زۆترینیان لە بەغداو زیقار و کەربەلاو بەسرەو میسانە. 

 

پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان بەرزببنەوە بەو پێیەی ژمارەیەک لە بریندارەکان برینەکانیان قورسە.




PM:09:51:13/11/2019