وێنە.. جێنیفەر لۆپیز چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاودەکاتەوە



گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناسراوی هۆلیود، جێنیفەر لۆپیز چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوەو دەبێتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

 

 
ئەو کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەکانی بڵاوکردۆتەوە، سەرباری هەڵکشانی تەمەنی، بەڵام بە شۆخیەوە دەردەکەوێت.

 


جێنیفەر لۆپیز خانمە گۆرانیبێژو ئەکتەری جیهانی کە تەمەنی ٥٠ ساڵە لە ژیانیدا سێ جار ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، ساڵێ داهاتوو دەچێتە ژیانی هاوسەری چوارەمەوە.

 
 
جێنیفەر لەماوەی ڕابردوودا لە نزیک دەریا بەشێوەیەکی ڕۆمانسی لەگەڵ یاریزانی ئەمەریکی ئالێکس رۆدریگیر چەندانجار بینراوە، لەم دواییەدا ئەڵقەی دەستیگرانی پێشکەشی جێنیفەر لۆپێز کرد، بەپێی زانیاریەکانیش جێنیفەر لە پرۆگرامی" Today "ڕایگەیاندووە کە ئاهەنگی بەمزووانە هاوسەرگیریان لە ساڵی داهاتوودا دەبێت بەپێی شێواز و دەستوری مەسیحی.

 
جێنیفەر لۆپێزی تەمەن ٥٠ ساڵ، پێشتر سێجار بەشێوازی جیاجیا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، کە یەکەمیان نۆ مانگ و دووەمیان ١١ مانگی خایاند، بەڵام هاوسەرگیری لەگەل مارک ئەنتۆنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەردەوام بوو، خاوەنی دوو منداڵیشە بە ناوی ئیمی و ماکسەوە.



ئەو بەیەکێک لە هونەرمەندە هەرە خۆشەویستەکانی ئەمەریکاو جیهان دەناسرێت و بەسەدان کلیپی هەیەو لە سەدان فلمی جیهانیدا بەشداری کردووە.

 


PM:10:52:13/11/2019