دوو بومەلەرزە ئەم شارەی كوردستانی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو بومەلەرزە شاری خانەقینی هەژاند و بەشێك لە هاوڵاتیان هەستیان پێكردووە.

دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ئاماژەی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بومەلەرزەی یەكەم كاتژمێر چوار و نیوی بەرەبەیانی پێنج شەممە بووە كە بە گوڕی سێ و پۆینت دوو پلە بەپێوەری رێختەر باشوری خۆرهەڵاتی خانەقینی هەژاندووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو دوای دە خولەك بومەلەرزەی دووەم بووە كە گوڕەكەی سێ و پۆینت یەك پلە بەپێوەری رێختەر بووە لە هەمان ناوچە بە دوری ٣٤ كیلۆمەتر لە باشوری خۆرهەڵاتی خانەقین.
 


AM:09:19:14/11/2019