بەهۆی ھەوڵی ھێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشانەكانی شاری بەغداد سێ خۆپیشاندەر کوژراو ٣٥ کەسی تریش بریندار بوون.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سەرچاوەیەكی پزیشكی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند" له ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوه‌ڕاستی به‌غداد ٣ خۆپیشانده‌ر كوژران و ٣٥ی تر بریندار بوون".
سەرچاوەکە وتیشی" كه یه‌كێك لەو خۆپیئشاندەرانە بە گازى فرمێسكڕژێن به‌ر سه‌رى كه‌وتووه و ئه‌ویتریش له نه‌خۆشخانه‌ى به بریندارى گیانى له ده‌ست داوه".
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێسته زیاتر له ٣٠٠ كه‌س كوژراون و ده‌یان هه‌زار كه‌سیش به‌هۆى ته‌قه‌ى هێزه عێراقییه‌كان بریندارن.