ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی تشرینی دووەم بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی سەبارەت بە دەستگیرکردنی هەشت تیرۆرست ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی هاتووە" لە درێژەى کارو چالاکیەکانى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى ، بەمەبەستى پاراستنى سەروماڵ و کەرامەتى هاوڵاتیان، هێزەکانمان توانیان لە ماوەى ڕابردودا لەچەندین چالاکیدا چەند تێرۆریستێک بەفەرمانى داوەرى لێکۆڵینەوەى ئاسایشى سلێمانى دەستگیربکەن، دواى لێکۆڵینەوە لە گەڵیاندا و بە پێى بوونى بەڵگەى تەواو و دانپێدانانى تاوانباران، دواتر ڕەوانەکردنى کەیسەکانیان بۆ دادگاى تاوانەکانى سلێمانى /2 ، سزادران بە زیندانیکردن".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕوونیکردۆتەوە کە سزادانەکە بەم شێوەی لای خوارەوەیە:
1- (ج ، م ، ح ) ڕەگەزى ( نێر ) لەنەتەوەى عەرەب ، پیشەى یاریدەدەرى پزیشک ، خەڵکى حەویجە ، تۆمەتبارە بە (ئەندام بوونى لە ڕٍێکخراوى تیرۆرستى داعش و پلەى بەرزکراوەتەوە بۆ جێگرى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى حەویجە لەسەردەمى دەسەڵاتى داعش لەو شارۆچکەیەدا ) ، بەپێی ماددەى ( 2 ) لەیاساى بەرەنگاربونەوەى تێرۆر ، سزادرا بۆ ماوەى (6) ساڵ زیندانى .
2- (م ، ن ، ج ) ڕەگەزى ( نێر ) لە نەتەوەى عەرەب ، پیشەى کاسب ، خەڵکى ڕەشاد ، تۆمەتبارە بە ( ئەندام بوونى لە ڕٍێکخراوى تیرۆرستى داعش و پلەى موفتى و ووتارخوێنى مزگەوتى ناحیەى ڕەشاد بووە لە شارۆچکەى حەویجە و لێپرسراوى دابەشکردنى سوتەمەنى بووە لە ناوچەکەدا ، لەسەردەمى دەسەڵاتى داعش ) ، بەپێی ماددەى ( 2 ) لەیاساى بەرەنگاربونەوەى تێرۆر ، سزادرا بۆ ماوەى (10) ساڵ زیندانى.
3- (ح ، ت ، ن ) ڕەگەزى ( نێر ) لە نەتەوەى عەرەب ، پیشەى کاسب ، خەڵکى حەویجە ، تۆمەتبارە بە ( ئەندام بوونى لە ڕێکخراوى تیرۆرستى داعش و پلەى نوێنەرى خەلافەت بووە بۆ داواکردن لە خەڵک بۆ بەیعەتدان بە داعش، لەسەردەمى دەسەڵاتى داعش ) ، بەپێی ماددەى ( 2 ) لەیاساى بەرەنگاربونەوەى تێرۆر ، سزادرا بۆ ماوەى (7) ساڵ زیندانى.
4- (ڕ ، خ ، ڕ ) ڕەگەزى ( نێر ) لە نەتەوەى عەرەب ، پیشەى کاسب ، خەڵکى شارى موسل، تۆمەتبارە بە ( ئەندام بوونى لە ڕێکخراوى تیرۆرستى داعش و بۆتە پاساوانى بارەگاکانى داعش لە سامەرا و بێجى و وڵاتى سوریا ،لەسەردەمى دەسەڵاتى داعش ) ، بەپێی ماددەى ( 2 ) لەیاساى بەرەنگاربونەوەى تێرۆر ، سزادرا بۆ ماوەى (8) ساڵ زیندانى.
5- (ع ، ج ، م ) ڕەگەزى ( نێر ) لە نەتەوەى عەرەب ، پیشەى کاسب ، خەڵکى بغداد ، تۆمەتبارە بە ( ئەندام بوونى لە ڕێکخراوى تیرۆرستى داعش و شەش کردەوەى تێرۆرستى ئەنجامداوە دژى هێزە عێراقیەکان و بەبریندارى هەڵهاتوە بۆ هەرێمى کوردستان لەسەردەمى دەسەڵاتى داعش ) ، بەپێی ماددەى ( 2 ) لەیاساى بەرەنگاربونەوەى تێرۆر ، سزادرا بۆ ماوەى (10) ساڵ زیندانى.
6- (ع ، ح ، ع ) ڕەگەزى ( نێر ) لە نەتەوەى عەرەب ، پیشەى کاسب ، خەڵکى ناوچەى قائم ، تۆمەتبارە بە ( ئەندام بوونى لە ڕێکخراوى تیرۆرستى داعش و پاسەوانى مزگەوتى گەورەى (حێیبە ) بووە دواتر چۆتە ووڵاتى سوریا و پاشان بەقاچاخ هاتۆتە ناو هەرێمى کوردستان) ، بەپێی ماددەى ( 2 ) لەیاساى بەرەنگاربونەوەى تێرۆر، سزادرا بۆ ماوەى (10) ساڵ زیندانى.
7- (ف ، م ، ح ) ڕەگەزى ( نێر ) لە نەتەوەى عەرەب ، پیشەى کاسب ، خەڵکى بغداد ، تۆمەتبارە بە ( ئەندام بوونى لە ڕێکخراوى تیرۆرستى داعش پاسەوان بووە لە سەرشەقامەکان و بارەگاکانى ڕێکخراوى داعش، لەسەردەمى دەسەڵاتى داعش دا ) ، بەپێی ماددەى ( 2 ) لەیاساى بەرەنگاربونەوەى تێرۆر ، سزادرا بۆ ماوەى (5) ساڵ و ( 1 ) مانگ زیندانى.
( نێر ) لە نەتەوەى عەرەب ، پیشەى کاسب ، خەڵکى شارۆچکەى حدیسە ، تۆمەتبارە بە ( ئەندام بوونى لە ڕێکخراوى تیرۆرستى داعش و بەبنەماڵە لە ڕێکخراوى داعشدا بوون برازاى گەورە تیرۆرست ئەبو عمر بەغداداى یە ، کارمەندى بەشى پۆلیسى ئیسلامى بووە ، بەربۆردومانى فڕۆکە جەنگیەکان کەوتوە بە سەختى بریندار بووە بۆ چارەسەر براوەت شارى موسلڕ دواى چاکبونەوە ڕۆشتۆتە وڵاتى سوریا دواتر بەقاچاخ هاتۆتە هەرێمى کوردستان ) ، بەپێی ماددەى ( 2 ) لەیاساى بەرەنگاربونەوەى تێرۆر ، سزادرا بۆ ماوەى (5) ساڵ و ( 1 ) مانگ زیندانى.