ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دەستەی دەسپاکی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە" دادگایه‌كی عێراق سزای حه‌وت ساڵ زیندانیی به‌سه‌ر سه‌رۆكی ئێستای ده‌زگای شه‌هیداندا سه‌پاندووه".
ڵە ڕاگەیەندراوەکەدا دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" لەسەر ژمارەیەک دۆسیەی گەندەڵی سەرۆکی دەزگای شەهیدان کە پلەکەی وەزیرە لە حکومەتی فیدڕاڵی‌دا بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزاداوە".
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق نزیكه‌ی ٦٠ فه‌رمانی بۆ ده‌ستگیركردن و بانگهێشتكردنی په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی حكومی ده‌ركرد كه تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی هەینی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، سەدان هەزار هاووڵاتیی عێراق لە بەغدا و شارەکانی دیکەی باشووری ئەو وڵاتە، دژی گەندەڵی و کەمیی خزمەتگوزاری، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، وێڕاى ئەو هەنگاوانەى حکومەتى عێراق، تا ئێستا خۆپیشاندانەکانى عێراق بەردەوامییان هەیە و خۆپیشاندەران تا ئێستا وەڵامێکییان وەرنەگرتووە کە جێی ڕەزامەندییان بێت.