بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکوری ئیندۆنیسیای هەژاند

بوومەلەرزەیەكی بەهێز کەمێک پێش ئێستا بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری رێختەر باكوری رۆژئاوای ئیندۆنیزیای هەژاند.


ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە بەپێی روپێوی جیۆلۆجی ئەمریكی، ئەمشەو بە كاتی هەرێمی كوردستان، بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی ٧،٤ پلە بە پێوەری رێختەر، باكوری رۆژئاوای ئیندۆنیسیای هەژاند.


ئەو ئاژانسە باس لەوە دەکات، بوومەلەرزەكە بە دوری ١٣٤کیلۆمەتر لە باكوری رۆژئاوای مولوكاس لە ئیندۆنیزیا رویداوە.

 

 
تا ئێستا زیانە گیانییەکان رانەگەیەنراوە، لە کاتێکدا میدیاکان باس لە قوربانی دەکەن.

 


PM:08:25:14/11/2019