وەزیری بەرگری عێراق زانیاری مەترسیداری لەسەر کووشتنی خۆپیشاندەران راگەیاند

 
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ئێوارەی ئەمڕۆ لە پاریس، وەزیری بەرگری عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە كە لایەنی سێهەم بكوژی خۆپیشاندەرانی عێراقەو ئەو چەکی فرمێسک رێژەی تەقەی لە خۆپیشاندەران کردووە هیچ دەزگایەکی فەرمی حکومەتی عێراقی هاوردەی نەکردووە.

 

 
هەروەها ئەلشمری وتیشی " ئەو چەكەی هێزە ئەمنیەكانی عێراق بەكاریدەهێنن لە مەودای نێوان 75 بۆ 100 مەتر دەتوانێت كەسی بەرامبەر بپێكێت، بەڵام هەندێك لە خۆپیشاندەران بە گوللـەیەك كوژۆاون كە لە دوری 300 مەترەوە ئاراستەیانكراوە، هاوكات پاش گەیاندنیان لە پزیشكی دادوەری دەركەوتوە، پاش پشكنینیش دەركەوتوە هیچ كام لەو چەكانە حكومەتی عێراقی هاوردەی نەكردون".


وەزیری بەرگری دەڵێت "ئەو جۆرانە لە چەك و بۆمب و بۆمبی فرمێسكڕێژ-ە، لەرێگەی  حكومەتی عێراقییەوە نەهێنراونەتە ناو وڵات.

 


نەجاح ئەلشمری، وەزیری بەرگری عێراق لە پاریسی پایتەختی فڕەنسا لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ بۆی سازکرا، رایگەیاند، "لایەنی سێهەم خۆپیشاندەرانی عێراق دەكوژێت و سوپای عێراق ئەركی پاراستنی خۆپیشاندەرانی داوەتەپۆلیسی ناوەندی و بكوژی هەریەك لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان لایەنی سێهەمە".


"ئاماژەی بەوەشكرد، لە رێكەوتی 2ی تشرینی یەكەمەوە، پۆلیسی ناوەندی ئەركی پاراستنی خۆپیشاندەرانی پێدراوە و هێزە ئەمنیەكان و پۆلیس بكوژی خۆپیشاندەران نین، بەڵكو هەردولا قوربانی لایەنی سێهەمن".

 


PM:08:50:14/11/2019