لە پاڵاوتنی ئەوروپا بۆ سەرکەوتن بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠ هەڵبژاردەی پۆرتوگال و رۆناڵدۆ نمایشی گۆڵکردنیان دژی لیتوانیا ئەنجامدا.
پرتوگال لە یاریگای خۆی میوانداری لیتوانیای کردو لە ئەنجامدا توانی ٦-٠ براوە بێت و رۆناڵدۆش سێ گۆڵ کرد.
پرتوگال ئاستێکی بەرزی نیشانداو رۆناڵدۆ سێ گۆڵی تۆمارکردو سێ گۆڵەکەی تر بێرناردۆ سێلڤاو پیزی و پاسینسیاو تۆماریان کرد.
پرتوگال بووە خاوەنی ١٤ خاڵ و دووەمی گروپەکەی داگیرکردووەو لەم گروپە ئۆکرانیا لە ٧ یاری ١٩ خاڵی هەیەو پێشەنگە.
هەڵبژاردەی سڕبیاش سێیەمەو ١٣ خاڵی هەیە.
پرتوگال هێشتا سەرکەوتنی بۆ یۆرۆ بەدەستنەهێناوە.