خۆپیشاندان لە بەغداد دەستپێکرد و هەزاران کەس لە گۆڕەپانی تەحریر گردبوونەوە

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە ئەمڕۆ هەینی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ خۆپێشاندان لە بەغداد دەستیپێکردو بەهەزاران کەس لە گۆڕەپانی تەحریر گردبوونەوەو خۆپیشاندەران لە بەغدا و شارەكانی دیكەی عیراق وتافی “هەینی خۆڕاگری” بەرزدەكەنەوە و سەرەڕای ڕێگری و هێرشی هێزە ئەمنییەكان بڕیاریانداوە بەردەوام بن ئەگەر 40 ساڵیش بخایەنێت. 

 

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لەگەڵ هەڵهاتنی خۆری بەیانی ئەمڕۆ هەینی، خۆپیشاندەران بە پۆل ڕوویان لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكان كردەوە بە جلوبەرگی خوێناوی و تۆزاویەوە و بە بەستنی كەمامە بۆ خۆپاراستن لە غازی فرمێسكڕێژی هێزە ئەمنییەكان و دروسمی ڕووخاندنی حكومەت دەڵێنەوە.

 

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا زیاتر لە ٢٥٠ كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون. 




AM:11:38:15/11/2019