نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، حه‌سۆ شڤان، ئه‌كته‌ر و شانۆكاری ناسراوی شنگالى، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
ناوبراو، ماوه‌یه‌كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له نێو جێگادا كه‌وتبوو، به‌و هۆیه‌وه چه‌ند ساڵێكه به‌شداریی هیچ كارێكی هونه‌ری نه‌كردبوو، هه‌روه‌ها ساڵانێكه به‌شداریی چه‌ندین فیلم و شانۆگه‌ری كردووه، یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره ناسراوه‌كانی كوردانی ئێزدی.
ئەو هونەرمەندە چه‌ند ساڵێكه تووشی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن ببووه‌وه، ئه‌مڕۆ به‌هۆیه‌وه كۆچی دوایی كرد، بڕیاریشه هه‌ر ئه‌مڕۆ به خاك بسپێدرێت.