یانەی ریاڵ مەدرید ئەستێرەی کۆڵۆمبی یانەکەی جەیمس ردۆریگێز لە دەست دەدات و ئەو یاریزانە بۆ چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە.
جەیمس لە ئێستادا لەگەڵ وڵاتەکەیدابوو بۆ خۆئامادەکردن بۆ یاری دژی پیرۆ، بەڵام بەهۆی پێکان لەئەژنۆیدا ناتوانێت ئامادەی یاریەکە ببێت و بە پێی پشکنینە سەرەتاییەکان ئەو یاریزانە ماوەی ٣ هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.
هەروەها چەند سەرچاوەیەکیش باس لە قورسی پێکانەکەی دەکەن، بەڵام تا ئێستا بەرەسمی ماوەی دوورکەوتنەوەی رانەگەیەندراوە.