راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا " یواکیم لۆف" لە دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەی لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٠، یاری بە هەردو گۆڵپارێزە بەناوبانگەکەی، مانوێل نۆیەر و تیرشتیگنی گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنە دەکات.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاریەکە لۆف قسەی بۆراگەیاندنەکان کردو رایگەیاند" تیرشتیگن دژی ئێرلەندای باکوور بە سەرەکی یاری دەکات و نۆیەر یەدەگە، بەڵام لە یاری بیلاڕووسیا نۆیەر یاری دەکات و تیرشتیگن یەدەگە.
ماوەیەک پێش ئێستا بەهۆی سەرەکیبوونی نۆیەرەوە، تیرشتیگن هەڵوێستی وەرگرت و ئەمەش راهێنەری ئەڵمانیای ناچارکرد بە سەرە یارییان پێ بکات.