خۆپیشاندانەکانی عێراق تادێت فراوانتر دەبێت و هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللە هەوڵی کۆتاییهێنانی دەدەن و تاوەکو ئێستاش سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە، ئەمڕۆ هەینی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ له كاتی بڵاوهپێكردنی خۆپیشاندهران لهلایهن هێزه ئهمنییهكانهوه له ناوهڕاستی بهغدای پایتهخت دوو خۆپیشاندهر كوژران و دهیانی تریش بهفیشهك برینداربوون و بههۆی بۆمبی فرمێسكڕێژهوه تووشی تهنگهنهفهسی بوون.
هاوکات میدیا عێراقییەکان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن ئەم ئێوارەیە ٣٠ خۆپێشاندەر بە بۆمبی فرمێسكڕێژ و١٠خۆپیشاندەریش بە گوللەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەكان بریندار بوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە بەغداد دەستیپێکردو بەهەزاران کەس لە گۆڕەپانی تەحریر گردبوونەوەو خۆپیشاندەران لە بەغدا و شارەكانی دیكەی عیراق وتافی “هەینی خۆڕاگری” بەرزدەكەنەوە و سەرەڕای ڕێگری و هێرشی هێزە ئەمنییەكان بڕیاریانداوە بەردەوام بن ئەگەر ٤٠ ساڵیش بخایەنێت.
هەروەها لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا زیاتر لە ٢٥٠ كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون.