ڤیدیۆ:ئەرجەنتین کلاسیکۆی لە بەرازیل بردەوە

لە یاری کلاسیکۆی نێوان ئەرجەنتین و برازیل، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بباتەوەو شکست بە سامپا بهێنێت.
یاریەکە لە سعودیەی عەرەبی ئەنجامدراو ئەرجەنتین توانی لە خولەکی ١٤ بە گۆڵی میسی بە لێدانی سزا پێشبکەوێت و تایمی یەکەم ١-٠ تەواو بوو.

لە تایمی دووەمی یاریەکە بەرازیل زۆر هەوڵیدا بۆ ئەوەی توشی شکست نەبێت، بەڵام ئەرجەنتین سووربوو لەسەر بردنەوەی یاریەکەو توانی بە تاکە گۆڵەکەی میسی کە لە گێمی یەکەم تۆماریکرد، یاریەکە ١-٠ بباتەوەو شکست بە کوڕانی تیتی راهێنەر بهێنێت.

 

 




PM:10:07:15/11/2019