قەسەدە هێرش و چالاکیەکانی شەڕڤانانی خۆی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ هەینی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە، ئاماری شەڕو بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی دژی داگیرکەران بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" ٢ شەڕڤان شەهیدبوون و ٦ی دیکەش برینداربوون".

 

قەسەدە وردەکاری زیاتر بەمشێوەیە دەخاتەڕوو:

 

"سوپای داگیرکەرو گروپە چەتەکان هێرشەکانیان بۆسەر هەرێمە مەدەنی نشینەکان بەردەوام کردووە و هەوڵیان دا ناوچەی نوێ داگیربکەن، بەم ئامانجەشەوە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەو تانک هەرێمەکەیان بۆردوومان کرد.


سوپای داگیرکەر بە ئامانجی داگیرکردنی گوندەکانی داودیە و عەریشا، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەکی قورس بە بەشداری هەژمارێکی زۆری چەتە هێرشیان کردە سەر هەریمەکە، لەئەنجامدا لەنێوان شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی سوریانی و گروپە چەتەکان شەڕی قورس ڕوویداو کۆمەڵێک لە شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی سوریانی شەهیدو برینداربوون.


سوپای داگیرکەر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر گوندی عەریشاو ناوچە مەدەنی نشینەکان،هاوکات بە تانکو تۆپ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردەسەر گوندەکانی ئەبوش و داودیە.


سوپای داگیرکەر لەبەرەی عەین عیساوە ڕێگای نێودەوڵەتی ئێم٤ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، تانک و تۆپ گوندەکانی ئەو هەرێمەی بۆردوومان کرد، گروپە چەتەکانیش لەهەوڵدان ئەو گوندانە داگیربکەن و بنەماڵەی خۆیان تێیدا نیشتەخێ بکەن.


لەئەنجامی هێرشی داگیرکەری  بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزەکانی ئەنجوومەنی سوریانی کەلەدەرەوەی ناوچەی ڕێککەوتن دایە، ٢ شەڕڤان شەهیدبوون و ٦ی دیکەش برینداربوون".




ئه‌م بابه‌ته ‌354 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:14:15/11/2019