دوای ئه‌وه‌ی له‌شاره‌كانی ئه‌هواز و شیراز‌و به‌نده‌ر عه‌باس و ماهشههر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری ئێران، ئەمڕۆ دژی گرانبوونی سووته‌مه‌نی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ستیپێكرد، ئه‌مشه‌ویش یەکەم خۆپیشانده‌ر كوژرا.
بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان، ئەمشەو لە شاری سیرجان لە پارێزگای کرمان خۆپیشاندەرێک بە گوللەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا.
خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی شارەکانی ئێران لە کاتێکدایە، بە بڕیارێکی کۆمپانیای نیشتمانی دابەشکردنی سوتەمەنی ئێران، ئەمڕۆ نرخی بەنزین دوو هێندە لە نرخی جارانی گرانترکرا و سەرەی بەنزینیش دەستیپێکرد.