بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی كۆمیته‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ستپێ بکات و وابڕیاره له‌ماوه‌ی پێنج ڕۆژی ئاینده‌دا كۆتایی پێبێت.
بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی ئەمڕۆ لهكۆمیتهكانهوه ده‌ستپێده‌كات و نوێنه‌ری كۆمیته‌كان سه‌رده‌كه‌ون بۆ كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان و پاشان نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
هەروەها سەرچاوەکان ئاماژە بەوەشدەکەن" له ماوه‌ی پێنج ڕۆژ نوێنه‌رانی كۆمیته‌كانی یه‌كێتی هه‌ڵده‌بژێردرێت، پاشان ده‌چنه قۆناغی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كان و پاشان هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌به‌كان و ده‌زگاكان ده‌ستپێده‌كات كه ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها ڕۆژێك بخایه‌نێت".
سەرچاوە هەواڵییەکان دەشڵێن" مەکتەبی ھەڵبژاردنهكانی یەکێتی دوای ته‌واوبوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه، ڕاپۆرتێك ئاماده ده‌كات له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره، بۆیه بڕیاره كۆنگره پێش ساڵى نوێ ببه‌سترێت و گۆرانكارى گه‌وره‌یش ڕووبدات".
لە ٢٢ی ئایاری ساڵی ١٩٧٥لە سووریا لە گەڕەکی ئەبوو روومانەی دیمەشق، یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجامدرا و پرۆژەی دروستکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەڵاڵە کرا.
یەکێتی نیشتمانی كوردستان تا ئێستا تەنیا سێ کۆنگرەی بەستووە و دوای کۆچی دوایی مام جەلالیش هەوڵەکان بۆ بەستنی کۆنگرە و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی بێ وەڵام ماوەتەوە.
مێژووی کۆنگرەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کۆنگرەی یەکەمی لە ٢٨ی ١٩٩٢ لە دوای 17 ساڵ لە سلێمانی - هەولێر بەست مام جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی بوو، کۆنگرەی دووەمی یەکێتی لە ٣٠ی ١ی ٢٠٠٠ لە سلێمانی دوای ٩ ساڵ بەست، کە مام جەلال تاڵەبانی سکترتێری گشتی بوو، هەروەها کۆنگرەی سێیەمی لە ١ی ٥ی ساڵی ٢٠١٠ لە سلێمانی دوای ٩ ساڵ بەست، کە ئەو کاتیش جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی بوو