وێنە.. هەودا ئەحمەد بە ستایلێکی فۆلکلۆری کوردی دەردەکەوێت

خانمە میدیاکاری ناسراوی بەرنامە هونەری و هەمەرەنگەکان هەودا ئەحمەد، چەند وێنەی بە جلی کوردییەوە بڵاوکردەوە.

 

هەودا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە "ئینستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە  بە ستایلێکی فۆلکلۆری کوردی دەردەکەوێت، کە ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی هاوڕێکانی و سەرسامی خۆیان بۆ جوانییەکەی دەربڕیووە.

 

هەودا ئەحمەد میدیاکاری ناسراو بێژەری دیاری بەرنامە کەلتوریەکانەو چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری هەیە.

 
هەودا ساڵی ١٩٨٥لە سلێمانی لە خێنزانێکی هونەرو ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی "کەی ئێن ئێن" پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، دواتر وازی لەو کەناڵە هێناوە، ئێستا لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامەو هونەرو کەلتوری پێشکەش دەکات. 
 
 


AM:12:20:16/11/2019