خانمە گۆرانی بێژی ناسراوی باشووری کوردستان، پەرواز حسێن جیاواز دەردەکەوێت.
پەرواز حسین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لە ڕۆژی لە دایکبوونیدا بڵاوکردۆتەوە کە تەواو جیاواز دەردەکەوێت و بەشێوەیەکی شۆخ و شەنگ خۆی نمایش دەکات کە دەبێتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.
پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە شاری رانییە لە دایك بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) كردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووكچن بە ناوکانی "گۆنا و گەردن"، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە كێبەركیی عەرەب ئایدڵدا وەك كجە گۆرانیبێژێكی كورد ناوبانگێكی باشی دەركرد.
هەروەها گۆران لەدایكبووی ساڵی 1985 ە لەشاری هەولێر و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە و خاوەنی چەندین كارو بەرهەمی هونەریە ، بەر لە هاوسەرەكەی دەستی بەكاری هونەری كردووە و ناسرا.