بەغداد.. سێ خۆپیشاندەر کوژرا

ئەمڕۆ شەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ئاماری قوربانییەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە" ٦٦ خۆپیشاندەر لە بەغدا دەستگیركراون وهەروەها سێ خۆپیشاندەر كوژراون و نزیكەی ١٤٠ كەسی دیكەش برینداربوون".

 

سەرچاوەکە وتیشی" دوێنێ ٦٦ خۆپیشاندەر لە بەغدا دەستگیركراون و تەنها حەوت كەسیان ئازاد كراون، ٢٠خۆپیشاندەریش لەبەسڕە دەستگیركراون و بەهۆی فشارەكانی كۆمسیۆنەوە حەوت خۆپیشاندەریان ئازاد كراوە و لەشاری زیقاریش ٣٧ خۆپیشاندەر دەستگیركراون و ٢١ كەسیان ئازاد كراون‌، هەروەها دوێنێ سێ خۆپیشاندەر كوژراون و نزیكەی ١٤٠ كەسی دیكەش برینداربوون بەشێكی زۆریان لەنەخۆشخانە ماونەتەوە و چارەسەر وەردەگرن".

 

سەرەتای‌ ئەم مانگە خۆپیشاندانی‌ جەماوەری‌ بەرفراوان لە ژمارەیەك شاری‌ عیراق دەستی‌ پێكرد و خۆپیشاندەران داوای‌ ئەنجامدانی‌ چاكسازی‌ و رووبەڕووبوونەوەی‌ گەندەڵی‌ و دابینكردنی‌ خزمەتگوزاری‌ و هەلی‌ كاریان دەكرد و دواتر داواكارییەكەیان گۆڕا بۆ گۆڕینی‌ حکومەتی عیراق.

 

 

 

 


PM:03:49:16/11/2019