ئەمڕۆ شەممە ١٦ تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە ئاماری شەڕ و بەرخۆدانی شەڕڤانانی لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک و گروپە چەتەکان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند" بە شێوەیەکی گشتی لە هێرشەکاندا ٢ شەڕڤان شەهید بوون".
هەسەدە وردەکاری زیاتر بەمشێوەیە دەخاتەڕوو:
"سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکان بە هەموو جورە چەکێکی قوڕس و فڕۆکەوە لە سەرانسەری هێلێ بەرەی شەڕ، هێرشەکانیان بۆ داگیرکەری بەردەوامی پێدەدەن.
تل تەمر
سوپای داگیرکر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس و فڕۆکە بێفڕۆکەکانیان لە گوندەکانی ئیگ ئەلحەوا، مەحمودیە، قاسمیە و ڕیحانیە هەوڵی کۆنتڕۆڵی دەڤەری نوێیاندا. چەتەکان بە تۆپ و هاوەن هێرشیان کردە سەر بەرەی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەرێمەکەیان بۆردوومان کرد.
عەین عیسا
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر خاڵی کۆنتڕۆڵی سەر ڕێگەی 'ئێم ٤'ی نێودەوڵەتی و گوندەکانی تینا و قیزاڵی. هەرێمەکە جارێکیتر بۆردوومانکرایەوە.
بە گشتی لە هێرشەکاندا ٢ هەڤاڵمان شەهید بوون."