بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، بڕیارە سبەی یەک شەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی، یەکەم دادگای مێردەکەی سێوان قادر و منداڵەکانی بەڕێوەبچێت.
هاوکات لای خۆشیانەوە پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە لەگەڵ خانەوادەی سێوان قادر، داوایان لە رێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان و رۆژنامەنوسان کردووە ئامادەی دانیشتنی دادگایەکە بن.
ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوو تۆمەتباری دووەمی روداوەکە، کە ژنێکی دراوسێ سێوان قادربوو ئازادکرا.
جێگەی ئاماژەیە، شەوی 16-12-2018، لە روداوێكی ئاگركەوتنەوەدا سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دوای هەفتەیەك مانەوەش لە نەخۆشخانە، دایكی ئەو منداڵانە بە ناوی سێوان قادر بەهۆی سەختی سوتانەكەیەوە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجینسی سلێمانی گیانی لەدەستدا.