مەزڵووم کۆبانێ: تورکیا لە داگیرکردنی خاکی رۆژئاوادا چەکدارانی داعش بەکاردەهێنێت

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" لە نوێترین تیوتیدا دەڵێت" تورکیا لە داگیرکردنی خاکی رۆژئاوادا چەکدارانی داعش بەکاردەهێنێت".

 

ئەمڕۆ شەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ژەنەڕاڵ مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تیوتەر" ڕایگەیاند" ئەردۆغان چەند چەکدارێکی داعش وەک چاوبەستی جیهان نیشاندەدات، بەڵام ئێمە بەڵگەی تەواومان لایە کە چەکدارانی داعش هاوکاری تورکیا دەکەن لە داگیرکردنی رۆژئاوادا".

 

کۆبانێ داوای پێکهێنانی دادگایەکەی نێودەوڵەتیش دەکات لە رۆژئاوای کوردستان، ئەوەش بۆ شکستهێنانی چاوبەستەکەی تورکیا و چەسپاندنی دادپەروەری و ئاشکرابونی راستیەکان.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا تورکیا دەستگیرکردنی ژنەکەی ئەبوبەکر بەغدادی راگەیاند و چەند چەکدارێکی تری داعشی راگەیاند و هەڕەشەی ناردنەوەیان دەکات بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

 

 

 


PM:07:33:16/11/2019