وێنە .. کایلی کاردشیان بە جلێکی سوری سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەوێت

کایلی جێنەر خووشکە بچووکی کیم کاردشیان کە ئاماژەی بۆ دەکرێت کە جێگای کاردشیان دەگرێتەوە دەبێتە ئەستیڕەیەکی ناسراوی گرنگ، ئەمجارە بەجلێكی سووری وروژێنەرەوە دەردەکەوێت.

 
کایلی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی بە جلێکی سووری وروژێنەرەوە کە زۆربەی جەستەی بەدەرەوە، فانەکانی بەسەردەکاتەوەو دەبێتە مایەی سەرسوڕمانی.
 
کایلی کە کۆتایی دوو ساڵ لەمەوبەر یەکەم منداڵی بوو، هەوادارانی زۆر بەوە سەرسامن کە لەماوەیەکی کەمدا رێکوپیکی و باریکی جەستەیی بۆ گەڕاوەتەوەو جوانی لەشولاری بۆتە جێگای سەرنجی هەوادارانی.
 
کایلی خوشکە بچوکی  " کیم"ە و لەدایکبووی لوس ئەنجلسە ساڵێ ١٩٩٧ و ٢٢ ساڵە، بەرزی ١٦٨ سم، کێشی ٥٨ کیلۆیە، هاوڕێی ترافیس سکوتەو مناڵێکیان هەیە.



کایلی نمایشکاری مۆدەیە، هەروەها ئەکتەر و نوسەرو دیزاینەری جلوبەرگ و سەرمایەدارە.



کیم کاردشیانی خووشکە گەورەی لەدایکبووی ١٩٧٩ یەو بە یەکێک لە هەر ئەستێرە ناسراوەکانی جیهان دەناسرێت.

 

کایلی لەساڵی 1997ەو لە کالیفوڕنیا لە دایکبووە ،ئەستێرەی ته‌لەفزیۆنیە هاوشێوەی خوشکەکانی، باڵای 168سانتیمە و 10 خوشک و برای هەیە کە هەمووان ناوبانگی جیهانییان هه‌یه

 


PM:08:39:16/11/2019