تیاگۆ سێلڤا هێرش دەکاتە سەر میسی
بەرگریکاری بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمان تیاگۆ سێلڤا، دوای دۆڕانی وڵاتەکەی بە ئەرجەنتین، هێرشدەکاتە سەر میسی .
تیاگۆ سێلڤا دەڵێت" هەموو کات میسی دەیەوێت لە نزیک هێڵی سزا ناوبژیوان فریو بدات و خۆی دەخات تا لێدانی راستەوخۆی بۆ درووست ببێت و گۆڵێ پێ تۆماربکات، ئەم فێڵانەی لە خولی ئیسپانیاو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین سەردەگرێت، بەڵام لە خولی یانە پاڵەوانەکان چونکە ناوبژیوانەکان بەتواناتر و زیرەکترن ، ناتوانێت فێڵەکانی سەربگرێت.
دواتر رەخنە لە میسی دەگرێت کە بە تیتی راهێنەری وتبوو دەمت داخە، کاتێک تیتی بە ناوبژیوانی وتبوو کارتی زەرد بە میسی بدەن، سێلڤا دەڵێت" دەبوایە میسی رێزی تەمەنەکەی تیتی بگرتایەو بەوشێوەیە قسەی نەکردبا.
PM:10:00:16/11/2019