لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ سەرکەوتن بۆ یۆرۆی ٢٠٢٠، هەڵبژاردەی وێڵز بردنەوە تۆماردەکات و ٢-٠ لە وڵاتی ئازەربایجان دەباتەوە.
وێڵز لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریەکە ئەنجام دەدات و توانی بە دوو گۆڵی ویلسۆن و کیڤر مۆر بردنەوە تۆمار بکەن.
وێڵز بە کۆکردنەوەی ١١ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت و ئازەربایجان بە ١ خاڵ لە پلەی پێنجەم و کۆتایی گروپی پێنجەم دێت.
لە یاریەکە پاش ٣٤ رۆژ دوورکەوتنەوە، گاریس بەیڵ بەشداریکرد، بەڵام لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوو.