ئێوارەی دوێنێ شەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بۆمبێكى چێنراو له یه‌كێك له‌بازاڕه‌كانى شارى كه‌ركوك ته‌قییه‌وه و هێزێكى زۆری ئه‌منییش له‌ناوچه‌كه‌دا بڵاوه‌یانپێكرا.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، بۆمبێكى چێنراو له نزیك بازاڕى ناوچه‌ى حه‌ى عه‌سكه‌رى له شاری كه‌ركوك ته‌قیوه‌ته‌وه و هیچ زیانێكى گیانى به‌دواوه نه‌بووه، دوابه‌دواى روداوه‌كه‌ش هێزێكى ئه‌منى گه‌مارۆى ناوچه‌كه‌یان داوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكردووە.
كه‌ركوك یه‌كێك له‌و پارێزگایانه‌ى پاشماوه‌كانى چه‌كدارانى داعشى تێدا ماوه و به‌رده‌وام هه‌وڵى هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان و هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى و ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه ده‌ده‌ن.