وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە تیوتێکیدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئێران هاتە دەنگ و وتی" واشنتن شانبەشانی گەلی ئێران دەوەستێت".
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" جارێكی تر بەیاننامەیەكی ساڵی ٢٠١٨ ی خۆی بیرهێناوەتەوە كە بۆ پشتیوانی لە گەلی ئێران ئەوكاتە بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ یەک شەممە ١٧ی تشرینی دووەم جارێكی تر لەگەڵ بڵاوكردنەوەی بەیاننامەكە تویتێكی نوێی كردوە و نوسیویەتی" هەروەك چۆن ساڵ و نیوێك پێش ئێستا وتم، ئەمریكا لە پشتی ئێوەیە، ئەمڕۆش واشنتن شانبەشانی گەلی ئێران دەوەستێت".
له هه‌ینییه‌وه شه‌پۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرتوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی سێ هێنده‌ی نرخی به‌نزین، به‌جۆرێك نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی پاڵپشتیكراوی حكومی بۆ ١٥٠٠ تمه‌ن و به‌نزینی ئاسایی بۆ ٣٠٠٠ هه‌زار تمه‌ن و به‌نزینی سوپه‌ر بۆ ٣٥٠٠ تمه‌ن به‌رزكراوه‌ته‌وه، كه به‌راورد به نرخی پێشوی سێ هێنده زیادیكردوه.
خۆپیشاندەران لەژمارەیەك لە شارەكان بانك و وێستگەكانی سوتەمەنیان سوتاند و لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەكان ئاگرییان كردەوە.
لەبارەی ژمارەی قوربانیەكانی دوو رۆژی رابردووش، ئاژانسەكانی هەواڵ لەسەر زاری چالاكانی خۆپیشاندەران بڵاویانكردەوە تاوەكو ئێستا ١٠ خۆپیشاندەر كوژراون و دەیانی تریش بریندار بوون.