ئەمڕۆ یەک شەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ یەکەمین دانیشتنی دادگا بۆ یەکلایکردنەوەی کەیسی کوژرانی سێوان قادر و منداڵەکانی دەستیپێکرد.
هاوکات لای خۆشییەوە قادر نوری، باوکی سێوان قادر دەڵێت" داواکارییەکمان بۆ دادگا نوسیووە دەبێت ھاوسەری سێوان لە سێدارە بدرێ و بەھیچ شتێکی دیکە رازی نین".
هەروەها پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە لەگەڵ خانەوادەی سێوان قادر، داوایان لە رێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان و رۆژنامەنوسان کردووە ئامادەی دانیشتنی دادگایەکە بن.
ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوو تۆمەتباری دووەمی روداوەکە، کە ژنێکی دراوسێ سێوان قادربوو ئازادکرا.
جێگەی ئاماژەیە، شەوی 16-12-2018، لە روداوێكی ئاگركەوتنەوەدا سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دوای هەفتەیەك مانەوەش لە نەخۆشخانە، دایكی ئەو منداڵانە بە ناوی سێوان قادر بەهۆی سەختی سوتانەكەیەوە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجینسی سلێمانی گیانی لەدەستدا.