وێنە.. دێرین عومەر دوای دابڕانێکی زۆر دەردەکەوێتەوە

ئەکتەری ناسراوی کورد، دێرین عومەر، کە بە هەنار ناسراوە، دوای چوار ساڵ جێهێشتنی کوردستان و دەرنەکەوتنی، جارێکی دیکە دەرکەوتەوە.

 

دوێنێ شەممە ١٦ی تشرینی دوای ٢٠١٩ لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا دێرین عومەر نوێترین وێنەی بڵاوکرایەوە، کە دوای چوار ساڵ لە دەرنەکەوتنی لە هیچ میدیایەکەوە، وێنەیەکی نوێی بڵاوکرایەوە، کە ئەمەش بۆتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فانەکانی دەڵێن دێرین دوای چەندین ساڵ گۆڕانکاری لە ڕووخساری بەدی دەکرێت.

 

دێرین عومەر ناسراو بە "هەنار" لە ساڵی ١٩٨٤ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، هەر لە مندالییەوە خولیای هەبووە بۆ هونەری نواندن و کاریشی لە بواری شانۆ منداڵان کردووە دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، توانی زۆر سەرکەوتوانە رۆڵی خۆی لە زنجیرەی درامای گەردەلوولدا بەرجەستە بکات و بەهۆی ڕۆڵی هەنارەوە بووە خاوەنی ناوبانگێكی زۆر.

 

دێرین لەگەڵ هاوسەرەکەیدا کە ئەویش هونەرمەندی بواری شانۆ بوو، لە ساڵی ٢٠١٥دا هەرێمی کوردستانیان جێهێشت و دواتر لە ڕێگەدا گیران و لەو کاتەشەوە هیچ زانیارییەک لە بارەی ئەو هونەرمەندانەوە بڵاونەبوویەوە.

 

 

 


PM:12:06:17/11/2019