کەمێک پێش ئێستا خەڵکی لە چەندین شاری ئێران لەبەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و خراپی دۆخی ئابووری دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە" لە بازاڕی گەورەی تاران گردبوونەوە و ناڕەزایەتی بەڕێوەدەچێت".
هاوکات ئیتڵاعاتی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە" بە ئەرکی خۆمانی دەزانین ڕووبەڕووی ئاژاوە گێڕان ببینەوە، کە بەشێک لە ئاژاوە گێڕییەکان دەستنیشانکراون".
خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی شارەکانی ئێران لە کاتێکدایە، بە بڕیارێکی کۆمپانیای نیشتمانی دابەشکردنی سوتەمەنی ئێران، دوێنێ نرخی بەنزین دوو هێندە لە نرخی جارانی گرانترکرا و سەرەی بەنزینیش دەستیپێکرد، بەو هۆیەوە خۆپیشاندانی شۆفێران و هاوڵاتیان دەستیپێکردووە، لەهەندێک شارەکان خۆپیشاندانەکان گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.
هەروەها بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئەو ناوچەیە نرخی تمەنی ئێرانی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی کە نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزارو ٨٠٠ دینار بوو.