بە بڕیاری قایمقامیەت ئەم دوکانی گۆشتفرۆشە داخرا
به بڕیارى قائیمقامیەتی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی پێنجوێن له بازاڕى داره‌سوتاوه‌كه‌ى شارى سلێمانى داخراو و "خاوه‌نه‌كه‌ى رووبه‌ڕووى رێكارى یاسایى ده‌كرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه مۆفه‌ق زاهیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌له‌وه‌ری سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "فرۆشتنی گۆشتی بێ مۆر و مۆركردنی به‌شێوه‌ی نایاسایی، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌پێدراو نییه و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه دووكانی گۆشتفرۆشی پێنجوێن له داره‌سووتاوه‌كه داده‌خرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ته‌زویركردنی مۆری كوشتارگه كارێكی نایاساییه و هه‌موو ئه‌و گۆشته‌ی پێی مۆركراوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرتێرنه‌ری سلێمانی كراوه بۆ له‌ناوبردنی".
به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی، دووكانی گۆشتفرۆشی پێنجوێن داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
PM:03:22:17/11/2019