ڕۆژئاوای کوردستان....شەڕ لەسەر ڕێگای M4 بەردەوامە

سوپای توركیا و چەكدارە هاوپەیمانەکانی لەسەر ڕێگای M4 و گوندی شەركراك نزیك شارۆچكەی عەین عیسا، بە تانك و تۆپ هێرشیان دەستپێكردوە و هەسەدەش بەردەوامە لە وەڵامدانەوە.

ماڵپەری هاوار نیوز بڵاویكردوەتەوە، شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات وەڵامی ئەو هێرشانەی توركیا و چەكدارەكانیان داوەتەوە و تانكێكی داگیركەریان تەقاندەوە.

ماڵپەری هاوار نیوز ئاماژەی بەوەشكردوە، تاوەكو ئامادەكردنی ئەم هەواڵە شەڕ بەدژواریی بەردەوامە.

هاوکات لە راگەیەندراوێكدا هەیڤی سوری كورد ئاشكرایكردوە، ماوەیەكی زۆر كەم لەنێوان بەرەكانی شەڕ و نەخۆشخانەی شەهید لێگەڕین ماوەتەوە و مەترسیی لەسەر نەخۆشخانەكە و كارمەندانی دروست بووە كە زیاتر لە 100  كەسن و شەو و رۆژ بە بەردەوامیی ژیانی سەدان كەس لە مردن رزگار دەكەن

PM:06:12:17/11/2019