لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٠، هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە لێهاتووی رۆناڵدۆ توانی ٢-٠ لە هەڵبژاردەی لوکسمبۆرگ بباتەوەو سەرکەوتن بۆ یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ بەدەست بهێنێت.
هەڵبژاردەی پۆرتوگال توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی برۆنۆ فێرناندێز و رۆناڵدۆ بکات و یاریەکە ٢-٠ بباتەوەو بە دووەمی گروپەکەی و بە کۆکردنەوەی ١٧ خاڵ بگەنە یۆرۆی ٢٠٢٠.
رۆناڵدۆ توانی لەم پاڵاوتنانەدا ١١ گۆڵ بکات و گۆڵی ژمارە ٩٩ی بۆ پۆرتوگال کرد.