کۆشی سپی ژمارەیەک بڕیاری قورس لە دژی بەرپرسانی عێراق دەردەکات

بەرپرسێک لە کۆشکی سپی رایگەیاند "ئەمەریکا هەڵوێستێکی توندی خۆی لە دەژی دەسەڵاتدارانی عێراق راگەیاندن لەو مامەڵەیەی بەرامبەر خۆپیشاندان کردوویانە.

 

 
ئەو بەرپرسە بە کەناڵی " ئەلعەرەبییە "ی سعودی کەناوی ئاشکرا نەکردووە، راگەیاندووە" دەستوەردانی ئێران لە عێراق زۆر ئاشکرایە و سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان لە رێگای قاسمی سلێمانیەوەیە".

 

 
هەروەها هاتووە" لەسەر کووشتنی خۆپیشاندەران دەوەستین کە لەلایەن قەناس بەدەستەکانەوە کوژراون، ئەگەر دەرکەوت هێزە عێراقییەکان سەرکوتی خۆپیشاندانەکانیان کردووە، ئەوا یارمەتییە ئەمنییەکان بۆ ئەو هێزانە رادەگرین ".

 

 
بەرپرسەکەی کۆشکی سپی، دەڵێت" هیچ دوودڵ نابین کە سزا بەسەر بەرپرسانی عێراقدا بدەین، ئەگەر تۆمەتبارکران بە توندوتیژی".

 

 
ئەمە بەیەکێک لە هەڵوێستە توندەکانی ئەمەریکا دادەنرێت لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە لە سەرەتای مانگی رابردووەوە.




PM:09:31:17/11/2019