سەبارەت بە مووچە پاشەکەوتکراوەکان ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند" وەزارەتی دارایی پێشنیاری بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەم ساڵ بە تەواوی دابەشنەکات".
ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سۆران عومهر، ئهندامی پهرلهمانی كوردستان لە پەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" لە پۆستێکیدا نوسیوێتی و دەڵێت" حکومەتێکی سێ مانگی، سێ مووچە پاشەکەوت دەکات، ئەم کابینەیە نەیتوانی مووچەی نەدراوی سێ مانگی ئەمساڵ بداتەوە، تا کۆتایی ساڵ دەتوانێ مووچەی مانگی ٩ بدات، هەر بۆیە وەزارەتی دارایی پێشنیاری بۆ حکومەت کردووە مووچەی مانگەکانی ١٠و ١١و ١٢و مووچەی مانگێکی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن و ناوی لێ بنێنن پاشەکەوت".
ئهو پهرلهمانتاره وتیشی" ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە ئەم کابینەش نەیتوانی مانگێک موچە پێش بخات بەڵکو زیاتر دوایخست و سێ موچەش دەکاتە دیاری پاشەکەوت".